غەززە هێشتا لە گەمارۆی وێرانکاری، برسێتی و نەخۆشیدایە
دوو مانگ بەسەر ئەو ئاگربەستەدا تێپەڕی کە خەڵکی غەززە چاوەڕوانی بوون، بەڵام ئەم کەرتی بچووک و ڕەنجکێشاوە هێشتا لە سێبەری جەنگ دەرنەچووە.
بە پێی هەواڵێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لە کەرتی غەززە دوای دوو مانگ تێپەڕبوون بە سەر ئاگربەست دەنگی تۆپباران کەمتر بووەتەوە، بەڵام ژیان هێشتا لەژێر گوشاری هەژاری، نەخۆشی و وێرانکارییە بەرفراوانەکاندا هاواری بێدەنگی خۆی دووپات دەکاتەوە. بێدەنگیی ڕێژەییی بەرەکان، کۆتاییی جەنگ نییە؛ تەنیا ڕوخسارێکی تازەی ئەو ئازارەیە کە باڵی بەسەر ژیانی زیاتر لە دوو ملیۆن کەسدا کێشاوە.
لە کۆڵان و پسکۆڵانەکانی غەززە، شوێنەواری جەنگ لە هەموو گۆشەیەکدا دیارە. پێشێلکاریی بەردەوامی ئاگربەست لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە هێشتا ئاسایشی لەرزۆک کردووە و ڕوخساری خەڵک پڕە لە ماندوویەتی و دڵەڕاوکێ. وێرانکارییەکان تەنیا تایبەت نین بە تەلارەکان، بەڵکوو ڕۆح و هیواکانی خەڵکیشی بریندار کردووە؛ لەنێو کەڵەکەبوونی داروپەردوودا، ژیان بە سەختی بەردەوامە و ڕێڕەوی گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی هێشتا نادیارە.
ئەو شارانەی کاتێک پڕجووڵە و دەنگ بوون، ئەمڕۆ بۆ بۆشاییگەلێکی خامۆش و بێهێز گۆڕدراون. ئاو و کارەبا کەمە، قوتابخانەکان وێران بوون و منداڵان بۆ درێژەدان بە خوێندن ناچارن لە ژوورەکان و چادرەکاندا وانە بخوێنن. لە نەخۆشخانەکانیشدا پزیشکان بە دەستی بەتاڵ هەوڵ دەدەن گیانی مرۆڤەکان ڕزگار بکەن؛ دەرمان کەمە، کەرەستەکان کەموکورتییان هەیە و ژمارەی نەخۆشان لە سەرووی توانای ناوەندە تەندروستییەکانەوەیە.
بەپێی ئاماری پێشکەشکراو لەلایەن بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە واتە ١٠ی ئۆکتۆبەر زیاتر لە ٣٦٠ فەلەستینی لەلایەن هێزەکانی داگیرکەرەوە شەهید بوون کە لانیکەم ٧٠ کەسیان منداڵ بوون. هەروەها ٩٠ لەسەدی خەڵک بێ پەناگە و ٨١ لەسەدی خانووکان یان خاپوور بوون یان زیانی سەختیان پێ گەیشتووە. بارانبارینەکانی زستانیش چادرەکانی داڕماندووە، جۆگە ئاوەڕۆکانی لێ ڕژاندووە و مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکانی دوو هێندە کردووە.
بە وتەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، زیاتر لە ١٦ هەزار و ٥٠٠ نەخۆش لەوانە هەزاران منداڵ پێویستییان بە چاودێریی چارەسەریی بەپەلە هەیە کە لە ناوخۆی غەززەدا بۆیان دەستەبەر ناکرێت.
نیستۆر ئۆمۆهانجی، نوێنەری سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستین، کە بەم دواییە سەردانی غەززەی کردووە، بارودۆخەکەی بە ناجێگیر و لەرزۆک وەسف کرد و وتی، "٥٧ هەزار خێزان لە غەززە بە سەرپەرشتیی ژنان بەڕێوە دەچن، کە زۆرێکیان بێ داهاتن و لە دۆخێکی زۆر دژواردان. خەڵک ئیتر ماڵ یان قوتابخانەیان ناوێت؛ تەنیا چادرێکی وشک، ئامێرێکی گەرمکەرەوە و کەمێک ڕووناکییان دەوێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٩ کەس.
لە وڵاتی بەنگلادیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون ئەمساڵ ٤٠١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار وتی، "داوا لە خەڵکی جیهان دەکەین فشار بخەنە سەر حکومەتەکان و بێدەنگ نەبن و لە شەقامەکان و میدیاکان و لەسەر هەموو پلاتفۆرمێک بۆ فەلەستین ڕاپەڕن."
لە غەززە کە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە کەوتووەتە ژێر ئاوەوە، هەزاران خێمە بەتەواوی ژێرئاوکەوتوون. سەدان هەزار بنەماڵە لەبەردەم کارەساتێکی نوێدان، چونکە رژێمی سەهیۆنی ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی سووتەمەنی و خێمە دەکات.